ھەکاری
پڕۆفیسۆر ئەبوبەکر گەیلان، سەرۆکی زانکۆی ھەکاری بۆ AA گوتی " لەشارە جیاوازەکانی تورکیاو تەنانەت وڵاتی قوبروسیشەوە خەڵکان دێنە زانکۆی ھەکاری و دەیانەوێ لێرە بخوێنن، پرۆسەی ئاشتی وایکردووە ھەلومەرجی لێرە باشتر ببێ و خوێندکاران بۆ خوێندن رووی تێبکەن".
بەگوێرەی قسەی سەرۆکی زانکۆکە، ساڵی پار تەنیا ٦٠٠ خوێندکاریان ھەبووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە زیادیکردووە بۆ دوو ھەزارو ٦٠ خوێندکار.
گەیلان گوتی " لەچەندین شاری تورکیاوە خوێندکاران ناویان لای ئێمە تۆمار کردووە تا لێرە بخوێنن، بێجگە لەوە لەناوچەکەی خۆمان خوێندکاران سوودمەند دەبن، ساڵانی پێشوو خوێندکارانمان لە ئادانە خوێندوویانە، ئەوانە فێری میوانپەروەریی ھەکاری دەکەین".
لەبارەی گرفتەکانیان سەرۆکی زانکۆی ھەکاری ئاماژەی بەوەکرد، زانکۆی ھەکاری گرفتی کەمی بەشە ناوخۆیی کرد بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شارەکە " ئێمە شوێنی حەوانەوەمان نییە بۆ خوێندکاران ناشتوانین شوێن بەکرێ بگرین بۆیان چونکە ئەوە کرێیەکی زۆر دەخاتە سەر خەرجییەکانمان و بۆمان ھەڵناسوڕێ".