Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دیموکراسی و شه‌هیدان که له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و به‌هاوکاریی پارێزگا و شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ستیپێکرد.
هاووڵاتییان هه‌ر له نیوه‌ڕۆوه له‌هه‌ردوو به‌شی ئه‌ورووپا و ئاسیای ئیستانبوڵه‌وه به پاس، هێڵی میترۆی مارمارای، میترۆپاس، میترۆ و به‌رێگه‌ی ده‌ریایی هاتنه گۆڕه‌پانی کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌نی کاپی و گۆڕه‌پانه‌که‌یان پڕکرده‌وه.
کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که دوای هاتنی هه‌ریه‌ک له سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا ئیسماعیل قاره‌مان، سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا خلوسی ئاکار، سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په که‌مال کلچدارئۆغڵو و سه‌رۆکی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌تی باخچه‌لی، سه‌ره‌تا به ساتێک وه‌ستان وه‌ک رێز و دواتر به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێکرد. دواتر چه‌ند ئایه‌تێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، که‌مال کلچدارئۆغڵو، بینالی یڵدرم، ئیسماعیل قاره‌مان و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتار پێشکه‌ش بکه‌ن.