Abdullah Shukur
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سەركۆماری پێشووی توركیا عەبدوڵڵا گول، سەرۆكوەزیرانی پێشوو ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ھولوسی ئەكار و سەرۆكی كاروباری ئایینی توركیا محەمەد گۆرمەز گەیشتنە گۆڕەپانی یەنیكاپی شاری ئیستانبوڵ.
كۆبوونەوەی جەماوەری "دیموكراسی و شەھیدان" بە سەرپەرشتی سەرۆكایەتی كۆمار، پارێزگای ئیستانبول و پاڵپشتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ لە گۆڕەپانی یەنیكاپی شاری ئیستانبوڵ رێكخرا.
ھاوكات ئەحمەد داودئۆغڵو، ھولوسی ئەكار و محەمەد گۆرمەز لە گۆڕەپانەكە لە شوێنی تایبەتی خۆیان دانیشتن و لە لایەن ھاووڵاتییانەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.