ئەنقەرە
دوێنێ سەعات ٧:٣٠ی ئێوارە بە سەرۆکایەتیی (رەجەب تەیب ئەردۆگان) سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆبوونەوەی ئاسایشی دەرەوە سازدرا. کۆبوونەوەکە دوور لە میدیاکان بەڕێوەچوو، سێ سەعاتی خایاند.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی (نەجدەت ئۆزەل) سوپاسالاری تورکیا، جێگرانی سەرۆک وەزیران (بەشیر ئاتاڵای و عەلی باباجان)، (سەعدولڵا ئەرگین) وەزیری داد، (ئەحمەد داودئۆغڵو) وەزیری دەرەوە، (موعەممەر گولەر) وەزیری ناوخۆ، (عیسمەت یەڵماز) وەزیری بەرگری ،(ئافکان ئالا و ھاکان فیدان) راوێژکارانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا بەڕێوەچوو.