Ramal Mahmood
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
گوتەبێژی هەدەپە، ئایهان بیلگەن رایگەیاند "خواستێک هەیە بۆ زوو بڕیاردان لەبارەی کارکردن لە پەرلەمان. ئێمەش هەوڵدەدەین لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاردانمان کۆببینەوە و زوو بڕیار بدەین. هەوڵدەدەین ئەو بڕیارە دوا نەکەوێت چی زووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو هەڵوێستە تاکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیارەکە روونببێتەوە و هەوڵدەدەین لەیەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەمان بۆ رای گشتیی رایبگەیەنین".
بیلگەن لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەدەپە لە بارەگای گشتیی هەدەپە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدا، نەخشەیەکی خستەڕوو کە لە دوا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پارتەکەی تیایدا براوە بووە ئاماژەی بە شوێنە بەقەییومدانراوەکان دا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمە لە راپۆرتی ئامادەکراوی عەبدولخالق رەندا سەرچاوە وەردەگرێت و هەوڵدەدرێت پلانی چاکسازی رۆژهەڵات جێبەجێ بکرێت.
بیلگەن سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەمە هاوشێوەی دامەزراندنی پارێزگارە داسەپێنراوەکانە لەلایەن فەڕەنساوە لە جەزائیر و گوتی: "تاکو لەجێگای ٣٤ سەرۆک شارەوانی کە هەشتیان شارەوانی ناوەندی پارێزگاکانن بەپێی سیستەمی قەییوم سەرۆک شارەوانی دانراون. لە ٥٢ شارەوانی سەرۆک شارەوانییەکان لەکار دوورخراونەتەوە و ٣٩ هاوسەرۆک شارەوانی دەستگیر کراون. ئەمەش زۆر بەڕوونی پێمان دەڵێت کە سیستەمی سەرۆکایەتی لەڕێگادایە. لەو مامەڵەی سەرۆکایەتیدا لەسەر داواکاری لایەنێک وەک بەرتیل پێدان، دەویسترێت پارتەکەمان بکرێتە قوربانی. ئێمە رێگە بەوە نادەین و ئەو مامەڵە پێوەکردنەمان تێکدەدەین. وەک چۆن ئەوەمان لە گشت پلاتفۆرمەکان خستەڕوو لە پەرلەمانیش دەیخەینەڕوو. پێداگیرین لەسەر چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێگاچارەی ئاشتییانە و دیالۆگی سیاسییانە لەسەر داواکاری خەڵکی ناوچەکە. لەو پێناوەشدا باج دەدەین، جگە لە دیموکراسییەت رێگاچارەیەکی دیکەمان نییە".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک کە پرسی بووی "ئایا ئەنجوومەنی هەدەپە لەگەڵ ئەوەیە کە هەدەپە لە پەرلەمان بمێنێتەوە؟"، بیلگەن گوتی: "نەخێر، ئەوە دەستپێشخەری چڕن. بەهۆی پێشهاتە لەناکاوەکان داوای پەلەکردن لە بڕیارەکان دەکرێت. ئێمە پلانیکی دوو هەفتەییمان داناوە. بڕیارمانداوە لە ٥٠ پارێزگا کۆبوونەوە ئەنجام بدەین. ئەو بڕیارەمان لە ئەنجوومەنی پارتیش باس کرد. خواستێک هەیە بۆ زوو بڕیاردان لەبارەی کارکردن لە پەرلەمان. ئێمەش هەوڵدەدەین لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیاردانمان کۆببینەوە و زوو بڕیار بدەین. هەوڵدەدەین ئەو بڕیارە دوا نەکەوێت چی زووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو هەڵوێستە تاکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیارەکە روونببێتەوە و هەوڵدەدەین لەیەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەمان بۆ رای گشتیی رایبگەیەنین".
لەوەڵامی پرسیاری "ئایا لەبارەی دەستلەکارێشانەوەی پەرلەمانتاران و هاتنەئارای کەشی هەڵبژاردن دوان؟"، بیلگەن ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجوومەنی پارت پێشنیازێکی وا نەهاتووە، بەڵام دەزانین ئەنقەرە پلانی بۆ ئەوە داناوە. گوتیشی: "تا ئێستا لەو بارەیەوە لە ئەنجوومەن هیچ شتێکمان بە بەرامبەر ئەنجام نەداوە. هەست دەکەین پلانی ئەوە هەیە بەشێوەیەک لەشێوەکان هەڕەشە لە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان بکەن بە رەزامەندنیدان لەسەر سەرۆکایەتی کەسانێک حەزیان لە دوو پارتییە لە پەرلەمان ژمارەیەکیشیان حەزی تاکە کەسی. ئێمە بۆ تێکدانی ئەو پلانە هەستیارتر و خێراتر ئەنجام دەدەین".