Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
له‌گه‌ڵ رووناكیی به‌ره‌به‌یاندا زیانه‌كانی داڕمانی كانگا مسه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شیروانی سه‌ربه سێرت ده‌ركه‌وتن.
كاره‌كانی گه‌ڕان و هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی كرێكارانی كانه‌كه كه شه‌وی رابردوو داڕما به‌رده‌وامه.
كاره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگیی پارێزگای سێرت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌زگای ئافاد، تیمی پزیشكی و رزگاركرنی نیشتمانی UMKE و جه‌ندرمه به‌ڕێوه‌ده‌چن و كرێكارانی كانهكهش هاوكارییان ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی زیاتر وردبوونه‌وه له زیانه‌كانی كانه‌كه، به (هێلی كام) كامێرای ئاسمانی دیمه‌نی شوێنه‌كه تۆماركرا.
هاوكات چه‌ند تیمێك له شاره‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن له كاره‌كاندا گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
پارێزگاری سێرت مسته‌فا توتوڵمهز به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان له شوێنی رووداوه‌كه‌یه.
چاوه‌ڕوانیی كه‌سوكاری ئه‌و كرێكارانه‌ی له كانه‌كه‌دا گیریانخواردووه به‌رده‌وامه.
لهڕوونكردنهوهیهكی پارێزگای سێرتدا سه‌باره‌ت به كاره‌ساته‌كه هاتووه: "ته‌رمی كرێكارێك ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و شوێنی ته‌رمی دوو كرێكاری دیكه‌ش ده‌ستنیشانكراوه. هه‌وڵه‌كانیش بۆ رزگاركردنی 13 كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامه".