ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی و سەرۆکی حزبی ئیسلامی عێراق ئەیاد سامەڕایی کۆبوونەوە.
بەپێی سەرچاوە دێبلۆماسییەکان، کۆبوونەوەکە لە تەلاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوە چووە و ماوەی دوو سەعاتی خایاندووە و پرسی سیاسەتی ناوخۆی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی تیادا تاوتوێ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەسەر یەکڕیزی و سەقامگیری عێراق کردووەتەوە.