وان
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست AA کەوتوون، لە ئۆتونجە ی سەر بە شاری وان، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی سەلمان بایھان لەناکاو باری تەندروستیی تێکچووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ھەکاری. دوای ئەوەی پزیشکەکان چارەسەری فریاگوزارییان بۆ ئەنجامدا، بە کۆپتەرێکی ھێزی کۆماندۆی چیای ھەکاری بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری وان گوازرایەوە.
کۆپتەرەکە لە جێگەی تایبەتی نیشتنەوەی کۆپتەرەکانی ھێزی ئاسایشپارێزی وان نیشتەوە و بەیارمەتیی ئامبولانسی ھێزەکانی ئاسایش گەیەنرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی وان.
سەلمان بایھان نەخۆشیی سستیی لێدانی دڵی ھەیە و ناوبەناو تووشی ئەو حاڵەتە دەبێ.