وان
ھەریەکە لە محەمەد ئۆزەل، محەمەد یوزەر، زەفەر جۆشکون، ساڵح ئاڵتون و ھاکان ئاڵکانی کە ھەر پێنجیان جێگرو یاریدەدەری پارێزگارن، بەھۆی کێشەکانیان لەگەڵ نەزیح دۆغان ی پارێزگار، ئیمزایان لەسەر یاداشتەکە کردووەو بەرزیان کردووەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیاو داوای لابردنی دەکەن لەو پۆستە.
نەزیح دۆغان، بەر لە سێ مانگ لە پارێزگای ئایدن گوازرایەوەو بۆ پارێزگای وان.
ھەردوو جێگری پارێزگار محەمەد یوزەر و محەمەد ئۆزەل ئامادەنەبوون وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان بدەنەوە لەبارەی ناوەڕۆکی یاداشتەکەیان.
لە لێدوانێکدا سەربارەت بەو پرسە، بورھان کایا تورک، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بۆ AA ئاشکرایکرد ئەو ئاگای لە کێشەکانە و خەریکی چارەسەرکردنییەتی.
کایا تورک گوتی: "بۆ ئەوەی کێشەی نێوان پارێزگار و جێگرەکانی زیان بە شارەکە نەگەیەنێ، ئەوەی لەدەستم بێ درێغی ناکەم."