Ramal Mahmood
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە ئاگری تۆمار کران کە ٣١ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ئاسمانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو کەمێک هەوراوی بێت و زەوی بیبەستێت. لە شەویشدا لە چەند شوێنێک تەمومژ دروست دەبێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەرس ٢٥، لە ئەردەخان و ئیدر ١٥، لە ئاگری ٣١، لە ئەرزەڕۆم ١٩، لە ئەرزنجان ٨ پلەی ژێر سفری سەدی، تۆمار کران.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی رۆژ لەئەرزنجان ١، لە ئەرزەڕۆم ٧، لە ئاگری ١١، لە قەرس ٨، لە ئیدر ٢ و لە ئەردەخان ٤ پلەی ژێر سفری سەدی تۆمار بکرێن.
کەڵەکەبوونی بەفر لە ئاگری ٧٠ سانیتیمەتر و لە ئەرزەڕۆم ٤٠ سانتیمەتر و لە قەرس ٢٤ سانتیمەتر و لە ئەردەخان ١٤ سانتیمەتر و لە ئیدر گەیشتە ١١ سانتیمەتر.