ئەدەنە
بەگوێرەی ئامارێک لەدوای نەورۆزی ئەمساڵەوەلەشارەکانی ( مەڵەتی، ئاکسەرای، ھەتای، کلیس، مەرسین، دیاربەکر، دەرسیم، سێواس) تەنیا یەک سکاڵا تۆمارکراوە.
ساڵانی پێشوو لەو شارانە لەکاتی بەڕێوەچوونی بۆنەکانی نەوروز و گوتاری سەرکردەکانی کوردحیزب و رێکخراوەکانیان، بەسەدان سکاڵا لە دژی ئەو کەسایەتییە دیارانەی ناو پارتە کوردییەکان و چەند کەسانێکی دیکە لەلایەن داواکاری گشتییەوە تۆمار دەکران.
بەگشتی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتی لەتورکیا ٤٤% کەمیکردووە. زیاتر پەیوەندیی ھەیە بەدرێژەدان بەپرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.