مەدرید
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (ئەلموندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی، یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێ یانەکەی جێ بێڵێ و ئێستا بەدوای یانەیەکی گونجاودا دەگەڕێ.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئەم بڕیارە ھاوپێچ دەکا لەگەڵ داواکاریی زیادکردنی مووچە لەلایەن (مەسعود ئۆزێل) و ئاکامە نێگەتیڤەکەی، ئەوەش دەکاتە ھۆکاری دڵساردبوونەوەی (ئۆزێل) لەسەر مانەوەی لە یانەی شاھانە.
لە دەسپێکی وەرزی تۆپی پێی ئەمساڵ دەنگۆی زیادبوونی مووچەی ئەو یاریزانە لە پێنج ملیۆن یۆڕۆوە بۆ حەوت ملیۆن یۆڕۆ، بووە مانشێتی زۆرێک لە گۆڤار و رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە. دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە گومانی وەرزشوانانی بەرەو مەسەلەی مووچەی یاریزانەکە کێشکردووە.
بەپێی زانیارییەکان (ئۆزێل) تا ئێستا ھیچ یانەیەکی دیارینەکردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانییەوە.