Ramal Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
هاتای - AA
وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری کۆچکردنی ئەو حەلەبیانەی لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی حەلەبەوە گوێزراونەتەوە بۆ ئیدلب لە قەزای رەیحانڵی سەربە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا، کەمپێکی هەزار کەسی دروست دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زانیارییەکان و راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، دوای گواستنەوەی حەلەبییەکان بۆ ئیدلب ئەو بریندارانەی برینەکانیان سەختە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کراون.
لە نزیک دەروازەی سنووری جیلوەگۆز لە میوانخانەی هاج، ١٨ چادر لە سەر رووبەری ١١٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە هەڵدەدرێن.
لیژنەی سەرۆکایەتی باری لە ناکاوی تورکیا لە میانی پلاندانان بۆ دروستکردنی پەناگەی کاتی لەئەگەری کۆچکردنی هاووڵاتییە گوێزراوەکانی حەلەب پشکنینی بۆ سێ ناوچە کردووە. لەو ناوچانە ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان دەستییان کردووە بە رێکخستنی ژێر خانی کەمپەکە. بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکایەتی باری لە ناکاوی تورکیا ٢٣٨ چادر و کەلوپەل و پێداویستی بۆ ناوچەکە رەوانە کردووە.