Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 217 ئامانجی داعشی تێك‌شكاند كه له‌نێویاندا عه‌مباری چه‌ك و جبه‌خانه هەیە.
له‌ڕۆژی 117یه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا 160 ئامانج و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش 57 ئامانجیان له ناوچه‌كانی ئەلباب، زه‌ممار، سوفلانییه و كهبر ئەلموكری، تێك‌شكاند.
- خۆیان له‌ناو بینا حكوومییه‌كاندا حه‌شارده‌ده‌ن
ئاماژه به‌وه ده‌درێت کە له‌كاتی پێكدادانه‌كاندا داعش تانك و زرێپۆش و چه‌كدارانی له‌ناو خوێندنگه و نه‌خۆشخانه و بینا حكوومییه‌كاندا حه‌شار ده‌دات.
چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ئه‌وه‌یان دركاندووه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بۆردومانی ئه‌و بینایانه بكرێت، ئه‌وان دیمه‌نه‌كانی تۆماربكه‌ن و دواتر له‌به‌رده‌م رای گشتیدا به‌كاریان بهێنێت. هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و بینایانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن.