ئیستانبوڵ
یانەی گالاتە سارای، لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری کۆتاھێنانی بە گرێبەستی لەگەڵ فاتیح تەریم راھێنەری یانەکە راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکەمان لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ٢٤-٩-٢٠١٣ ئەنجامی دا، بە تێکڕای دەنگ بڕیاری دا گرێبەستی فاتیح تەریم راھێنەری یانە پڕۆفیشناڵەکەمان کۆتای پێ بھێنێ".