دیاربەکر
شارەوانیی دیاربەکر بازاڕێکی تایبەتی بۆ ئافرەتان دروست کردووە, لەو بازاڕەدا ٢١٢ ئافرەت میوە, سەوزە, جلوبەرگ, پەراو, شیرینی و وشکە دەفرۆشن.
بازارەکە ھێمنی و بێدەنگی پێوە دیارە, چونکە ئافرەتانی ئەو بازارە وەکو پیاوان بۆ ڕاکێشانی کڕیار بانگ ناکەن, لە نێو خۆیانیشدا زوو زوو کۆ دەبنەوە و دەمەتەقآ دەکەن, بەرپرسی بازاڕەکەش کە ئافرەتێکە گوتی "ھەندآ کەس پێمان دەڵێن ئێوە ئیشی پیاوانتان پەک خستووە! بەڵام ئافرەتانیش دەبآ لەگەلڕ پیاوان لە کۆمەڵگەدا کار بکەن."