Bülent Temiz,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
دیاربه‌كر - AA
كۆچه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش مانگ و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له‌وه‌ڕگاكان به‌جێده‌هێڵن و كۆچی پێچه‌وانه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
كۆچه‌رییه‌كان به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له وەرزی به‌هار و هاویندا له شرنەخ، دیاربه‌كر، باتمان، ئورفا و سێرت روو له له‌وه‌ڕگاكانی بینگۆل، هه‌كاری و ئهرەزڕۆم ده‌كه‌ن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كانیاندا كه كه‌لوپه‌له‌كانیان له ئه‌سپ و ئێسترهكانیان باركردووه، دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
مه‌همه‌ت كارا كۆیون هه‌موو ساڵێك له دیاربه‌كره‌وه ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌باته له‌وه‌ڕگاكانی ئه‌رزەڕۆم و دەڵێت، له‌به‌ر كه‌میی له‌وه‌ڕگا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان، روو له ناوچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگ ده‌مێننه‌وه.
كارا كۆیون هەروەها ده‌ڵێت، كاتێك پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ماوه‌ی دوو مانگ به‌ڕێگاوه ده‌بن تا ده‌گه‌نه‌وه دیاربه‌كر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ندێكجار له رێگادا ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵه‌كانیان مردارده‌بنه‌وه و سه‌رباری هه‌موو شتێك، به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌شته‌كه‌یان.