Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌رزەڕۆم - AA
- نزمترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: ئاگری 28، ئەردەخان 20، ئهرەزڕۆم 23، قەرس 25، ئیدر 19 و ئه‌رزینجان 18 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
- پله‌کانی گه‌رما له جه‌مسه‌ری باشوور 24 په‌له‌ی ژێر سفری سه‌دییه. له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رمای فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزەڕۆم 35، شارۆچكه‌ی پاسینلهری ئه‌رزەڕۆم 30، شارۆچكه‌ی تهكمهن 29 و شارۆچكه‌ی گۆله‌ی سه‌ربه ئەرده‌خان 31 پله‌ی ژێر سفری سەدییە و له جه‌مسه‌ری باشوور ساردتره.
- به‌هۆی سه‌رماوه ئاوی چه‌م و رووبار و كانیاو و تاڤگه‌كان به‌ستوویانه و بینا و خانووه‌كان چلووره‌یان پێدا شۆڕبووه‌ته‌وه.
رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له جه‌مسه‌ری باشوور ساردتره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی ده‌بێت و پله‌کانی گه‌رما له‌خوار ئاستی ئاسایی ئه‌م وه‌رزه‌وه ده‌بن.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: ئاگری 28، ئەردەخان 20، ئهرەزڕۆم 23، قەرس 25، ئیدر 19 و ئه‌رزینجان 18 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند، پله‌کانی گه‌رما له جه‌مسه‌ری باشوور 24 په‌له‌ی ژێر سفری سه‌دییه. له‌كاتێكدا پله‌ی گه‌رمای فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزەڕۆم 35، شارۆچكه‌ی پاسینلهری ئه‌رزەڕۆم 30، شارۆچكه‌ی تهكمهن 29 و شارۆچكه‌ی گۆله‌ی سه‌ربه ئەرده‌خان 31 پله‌ی ژێر سفری سەدییە و له جه‌مسه‌ری باشوور ساردتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئێستا له ئه‌نتاركتیكا وه‌رزی هاوینه و له زستاندا زۆر ساردتر ده‌بێت.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رماوسۆڵه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی كه‌شناسی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له كۆتایی هه‌فته‌دا چاوه‌ڕوانی به‌فر ده‌كرێت له ناوچه‌كه‌دا و به‌و هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما 10 پله به‌رزده‌بێته‌وه به‌ڵام هێشتا له‌ژێر سفری سه‌دیدا ده‌مێنێته‌وه.
پێشبینی دەکرێت کە بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت: ئاگری 15 ، قەرس و ئەردەخان 12، ئه‌رزەڕۆم 15، ئیدر 5 و ئه‌رزینجان 7 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.
لهئەردهخان 20 سانتیمه‌تر، ئاگری 55 سانتیمه‌تر، ئه‌رزەڕۆم 29 سانتیمەتر و له قەرس 12 سانتیمەتر به‌فر باریوه.
- كاریگه‌ریی نه‌رێنیی سه‌رماوسۆڵه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی له‌ناوچه‌كه‌دا
خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌هۆی سه‌رماوه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن له‌ماڵه‌كانیان نایه‌نه ده‌ره‌وه. به‌هۆی سه‌رماوه ئاوی چه‌م و رووبار و كانیاو و تاڤگه‌كان به‌ستوویانه و بینا و خانووه‌كان چلووره‌یان پێدا شۆڕبووه‌ته‌وه.
كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه هێنده سارده، برژانگی چاوه‌كان ده‌یبه‌ستێت و راوه‌ستان له‌ده‌ره‌وه ئه‌سته‌مه. جێگای سه‌رنجه ده‌بینرێت له هه‌ندێك وێستگه‌ی پاسه‌كاندا گه‌رمكه‌ره‌وه دانراوه و خه‌ڵكی خۆیانی له‌به‌ردا گه‌رمده‌كه‌نه‌وه.