Halil İbrahim Sincar,Ramal Abdullah Mahmood
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ماردین - AA
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئاودێری گاپ، كاره‌كانی گه‌یاندنی ئاوی فورات به ده‌شتی ماردین به‌خێرایی درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له پاش ته‌واوكردنی كه‌نالی سه‌ره‌كی رووبای ماردین-جه‌یلانپنار كه به‌درێژیی 221 كلم گه‌وره‌ترین رووباری توركیا ده‌بێت، دروستكردنی بناغه‌ی كۆگای ماردین دریژه‌ی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له ساڵی داهاتوودا، ئاو ده‌گه‌یه‌نرێته نزیكه‌ی هێكتارێك له زه‌وی ده‌شتی ماردین، به‌مه‌یش جوتیاران ده‌توانن له ساڵێكدا دووجار به‌رهه‌مبهێنن و داهاتیان زیادبێت، له هه‌مان كاتدا زیاد له 100 هه‌زار كه‌س بكه‌ونه سه‌ر كار.
په‌رله‌مانتاری ماردینی ئاك پارتی، جهیدا بۆلونمه‌ز چانكری، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه شه‌و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه پرۆژه‌كه ته‌واو ببێت.
چانكری به ئاماژه‌دان به گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ و گه‌شه‌ی ئابووری له ناوچه‌كه گوتی: "خه‌ڵك و جوتیاران به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژی گه‌یشتنی ئاوی فوڕات به مێرگی ماردین ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی بنكه‌ی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی ماردین، مهمههت شه‌ریف ئۆته‌ر گوتی: "نزیكه‌ی سێ ملیۆن دێكار رووبه‌ری زه‌وی له ماردین بۆ كشتوكاڵ به‌كار دێت. نزیكه‌ی له سه‌دا ٦٠ی ئه‌و ناوچانه ئاو ده‌درێن ماوه‌ی ٣٠ ساڵه جوتیاران به توانای خۆیان له رێگای هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌وه ئاوی پێویست بۆ ئاودان دابین ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا دوای هه‌ڵكه‌ندنی ١٠-٢٠ مه‌تر ده‌گه‌یشته ئاو به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا دوای هه‌ڵكه‌ندنی نزیكه‌ی ٦٠٠ مه‌تر ده‌گاته ئاو. له‌به‌رئه‌مه پێویسته تا زووه ئه‌و ئاوه بگاته مێرگه‌كه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێكی دیكه بۆ گه‌یشتنه ئاو قوڵ لێ بدرێت ئه‌وا ده‌گاته ئاوی سوێر. ئه‌م ئاوه‌ش خاكه‌كه وشک ده‌كاته‌وه. خاك سامانی نیشتمانییه. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بێ وه‌ستان به‌رده‌وامه".