دیاربەكر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وتارەکەیدا جەختی لە برایەتیی کورد و تورک و یەکسانیی سەرجەم نەتەوەکان و پرۆسەی ئاشتی و دۆستایەتی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرد.
ئەردۆغان گوتی: مەلا مستەفا بارزانی ٨١ ساڵ لەمەوبەر لە ١٩٣٠ لە رژێمی عێراق ھەلات و ھاتووە بۆ ولاتەکەمان بۆ تورکیا. ئەمرۆش بۆ یەکەمجار پێشوازی لە کورەکەی مەلا مستەفا بارزانی، مەسعود بارزانی دەکەین. ئەمە خاکی ئێوەیە و زۆر بەخێر بێن.
ئێمە کە لە ھەولێر بووین ھەستمان بە غەریبی نەکرد، ئێوەیش ئێرە بە ھی خۆتان بزانن.
ھەروەھا گوتی: خۆزگە ئەمرۆ دەنگ زوڵاڵێکی دیکە لێرەبووایە و بیوتایە نیگەران مەبە، مەگری ئەی دیاربەکری ستەملێکراو. ئەو دەیگوت من گریام ئێوە مەگرین. ئێستا لێرەبووایە دەیگوت ماڵئاوا غوربەت، بەخێربێی ئاشتی. لێرەوە رەحمەت بۆ ئەحمەد کایای خۆشەویست دەنێرم و دەڵێم ئااااااخ.. خۆزگە ئەوە رووی نەدایە.
دوای ٣٧ ساڵ کۆچبەری بێ بیانوو ئەمڕۆ دەنگێکی زوڵاڵ دەگەڕێتەوە دیاربەکر، برامان شوان پەروەر دوای ٣٧ ساڵ گەڕایەوە دیاربەکر، ئەمڕۆ لە دیاربەکر جێگای ھونەرمەندێکی دیکەی دەنگخۆش لە دیاربەکر چۆڵە، کاشکا ئەو دەنگە خۆشە ئەحمەد قایایش ئەمڕۆ لە نێوانماندا دەبوو.
ئەحمەد قەیا ھەر پشتگیری پرۆسەی ئاشتی کرد و ئەمرۆ لە ی١٦ ئەم مانگەدا کۆچی دوایی کرد و لە ١٣ مین سالیادی کوچی دواییدا بیری دەکەم. خۆزگە لەگەڵ شڤان پەروەر و ئیبراھیم تاتڵسەس ئەحمەد قایاش ئامادە بووایە.
لە دیاربەکر حەسرەتێکیتر کۆتایی پێ دێنین
ئەردۆغان گوتی: دیاربەکر تەنیا ھی گەلی تورک، عەرەب و کورد نییە بەڵکو ھی ھەموو نەتەوەکانە. ئەمرۆ حەسرەتێکیتر لە دیاربەکر کۆتایی پێ دێنین. ھەموومان دەبینە شاھیدێ رۆژێکی گرنگ.
لە دیاربەکرەوە سڵاو ئاراستەی ھەموو گەلی کورد دەکەم. ئێمە لە ھەولێر وامانزانی لە ماڵی خۆمانین، ئێوەیش وا بزانن لە دیاربەکر لە ماڵی خۆتانن.
دیاربەکر تەنیا ھی گەلی تورک، عەرەب و کورد نییە بەڵکو ھی ھەموو گەلەکانە. ئەمرۆ حەسرەتێکیتر لە دیاربەکر کۆتایی پێ دێنین. ھەموومان دەبینە شاھیدێ رۆژێکی گرنگ.
ئێمە لەگەڵ دیاربەکر لە ئەزەلەوە برا بووین، تا قیامەت ھەر برا دەبین، ئێمە تەنیا ھاوڕێی رۆژانە نین، بەڵکو لە ئەزەلەوە ئێمە برا بووین و بە برا دەمێنینەوە. دیاربەکر برای ئێمەیە و ھەر برای ئێمە دەبێ.
کەس ناتوانێ گەلی کورد و تورک لە یەک جیا بکاتەوە. ئەو خوێنەی لە سوریا دەژریت خوێنی براکانمانە و خەمی ئەوان خەمی ئێمەیە.
کەس ناتوانێ لە نێوان ئێمە و دیاربەکردا سنور دابنێ، ئێمە براین، ئێش و ژانی خەڵکی قامیشلۆ ئێش و ژانی ئێمەیە، ئێش و ژانی ھەولێر ئێش و ژانی ئێمەیە.
ئێمە بە ھیچ شێوەیەک پشتگیری لە زاڵم و ستەمکار ناکەین، ھەمیشە لە پاڵ ھەژار و ستەملێکراوەکاندا بووین. کاتێک ھەڵەبجە گڕی گرتبوو، دڵی قۆنیا و ئەزمیریش گڕی گرتبوو.
دەمانەوێ تورکیایەکی نوێ دابمەزرێنین
لەبارەی گۆڕانکاریەکانی تورکیایش ئەردۆغان گوتی: ھەوڵی زۆریان دا کە پارتەکەمان دابخەن، بەڵام ئێمە سەرمان دانەنەواند و لە ھەوڵدانەکانمان بەردەوام بووین و گوتمان ئێمە دەبێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین، ئەمڕۆیش دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە سوورین لە سەر چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە.
ئێمە دەمانەوێ تورکیایەکی نوێ دابمەزرێنین و تورکیایەک کە باوەشی بۆ ھەر کەس کراوە بێ.
بڕیارمان دا ئەم کێشەی چارەسەر بکەین و چارەسەری دەکەن.
ئەم کۆمارە ھی ھەموومانە و ھیچ جیاوازی لە نێوان گەلەکانی تورکیادا نیە. ئەم وڵاتە ھی ھەموومانە و ھەموومان خاوەنی ئەم خاکەین.
چۆن شەڕی رزگاریمان پێکەوە کرد، چۆنە پێکەوە کۆمارمان دامەزراند، ھەر بەو جۆرەیش تورکیایەکی نوێ دادەمەزرێنین و کۆتاییمان بە سیاسەتی نکۆڵی کردن ھێناوە و بەردەوام دەبین لە سەر ھەنگاونان بۆ بەھێزترکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان خۆمان. لە تورکیای نوێدا جیاوازی نییە و کەس لە سەرەوەی کەسی دیکە نابێ.
لە تورکیای نوێدا ھەر کەس، ھەر ھەمووی پێکھاتەکانی تورکیا، ھاووڵاتی پلە یەکی ئەو وڵاتەن، کورد، عەرەب، تورک، لاز، چەرکەز و ھەر ھەموو پێکھاتەکانی تورکیا ھاووڵاتی یەکسانی پلە یەکی تورکیان.
ھیچ جیاوازی لە نێوان عەلەوی و سونە نییە و ھەموو یەکن. ھەموومان پێکەوە ئەم کۆمارەمان دامەزراند و پێکەوە بەرەو وڵِاتێک دیموکرات دەچین. دەبێ ئیتر سیاسەتی ئینکار و دژایەتی نەمێنێ.
ئەوانە کە لە برایەتی و یەکێتی ئێمە دەترسن، بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن لە ناوچەکەدا ئاشتی سەقامگیر بکەن، ئێمە زۆر حەزمان لە ئێوەیە و بۆ خزمەتکردنی ئێوە ھاتووین و خزمەتکاری ئێوەین.
سوپاس بۆ خوا ساڵێکە سەربازەکان و منداڵەکان و پۆلیسەکانمان نامرن، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بەھارمان ھەمیشەیی بێ لە سەر چیا و لە گوند و لە کوێستانەکانماندا ھەمیشە بەھار بێ و ئاگر بە ماڵی ھیچ کەس نەکەوێ و دایک و باوکەکان چی دیکە نەگرین.
لە پێناوی ئاشتی و دیموکراسی بەرێز کاک مەسعود بارزانی زۆر سەرکەوتوو بوو.
توندوتیژی بۆ ھیچ کێشەیەک چارەسەر نییە، با چی دیکە کەس منداڵە ھەژارە کوردەکان بۆ گەیشتن بە بەرەژوەندییەکانی خۆی بەکار نەھێنێ.
ئیتر دەمەوێت دیاربەکر بڵێت بەسە ئیتر، ئیتر ھیچ کەسێک نابێت سوود لە خوێنی کورد و تورک وەربگرێ، پەنا بە خوا و بە نزای گەل، نەتەوەکەمان باشتر دەبێت، کاتێ ئەوانەی شاخ دێنە خوارەوە و بەندیخانەکان بەتاڵ دەبن ئەوکات دەبینین رەوشێکی باشتر دێتە ئاراوە، دیاربەکر پێنجەمین شاری ئیسلامییە، ئەگەر دیاربەکر لەئاشتیدا بێت تورکیا لەنێو ئازادی و ئاشتیدا دەبێـت، دەبێت دیاربەکر رێگا نیشاندەری پرۆسەکە بێ، دیاربەکرانی خۆشەویست، ئەمڕۆ تەنھا بۆ پێشوازی لە برام کاک مەسعود بارزانی و شڤان پەروەر و ئیبراھیم تاتڵیسەس نەھاتووم ، ئەمڕۆ بۆ کردنەوەی خزمەتگوزاریەکی گەورە لێرە ئامادەم ، بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی ٧٤٠ ھەزار ترلیۆنی لێرە ئامادەم، زانکۆی دیجلە ١٨ ترلیۆن وەبەرھێنانی بۆ ئێمە بەدەست ھێناوە، رێگای نێوان دیاربەکر و سیڤەرێک کۆتایی ھاتووە ببێتە خێر، وەزارەتی پەروەردە ھۆڵێکی وەرزشی دروست کرد ، چەندین پرۆژەی جیاجیا لە دیاربەکر دروستکراوە بۆ خزمەتی دیاربەکر، ئەمڕۆ ھاوسەرگیریی ٤٠٠ گەنج لەدیاربەکر دەکەین".
ئەمڕۆ لە دیاربەکر بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاریمان کرد کە بریتییە لە چەندین پرۆژەی گشتی و خزمەتگوزاری جیاجیا.
زۆر زۆر سوپاسی برای بەڕێزم کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم کە لە کوردستانی عێراقەوە مێوانمانە، زۆر زۆر بە خێرھاتنی دەکەم.