ھەولێر
سڵاوی کوردستانم ھێناوە...
لە تورکیا مێژوویەکی تازە دەستی پێکردووە ئەویش مێژووی برایەتی و یەکتر قبوڵکردنە، بەڕێز ئەردۆغان کە ھاتە ھەولێر قسەی باشی لەمەڕ مافی کورد کردو زۆر دڵم خۆشبوو کە سەرکردەیەکی تورکیا داکۆکی لە مافەکانی کورد دەکا.
ئیتر کاتی ئاشتییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، کەس خێری لە شەڕ نەدی و پێویستە شەڕ نەمێنێ.
رۆژی کوشتنی کورد لەلایەن تورکەوە، کوشتنی تورک لەلایەن کوردەوە نەما، دەمەوێ زۆر سوپاسی بەڕێز ئەردۆغان بکەم کە بوێرانە پرۆسەی ئاشتیی بنیاتنا. داوا لە کوردان دەکەم پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی بکەن...
رێگای ئاشتی چەند دوور و سەختبێ، باشترە لە سەعاتێک شەڕکردن
ئەمڕۆ دەمەوێ بە برا کوردانم بڵێم بە ھەموو شێوەیەک پشتگیریی لە پرۆسەکە بکەن، پانزدە ساڵ لەمەوبەر ئەم دیدارە شتێکی مومکین بوو، دڵنیام ئەو پرۆسەیە سەردەکەوێ، چەند کاتی بوێ پێویستە سەربکەوێ بەختەوەرم بە خزمەتتان گەیشتم، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بارزانی ھەروەھا بە زمانی تورکی ھەرچەندە بۆخۆیشی گوتی " تورکیش نازانم، بەڵام ئەم چەند وشەیە دەڵێم"
یاشاسن تورک ڤە کورد قارداشلغی = بژی برایەتیی تورک و کورد
یاشاسن بارش = بژی ئاشتی
یاشاسن ئۆزگۆرلوک = بژی ئازادی