Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كهڵن (له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شاری نیسی فهڕەنساوه) دەلێت: "ئه‌مه په‌لاماری دڕنده مۆدێرنه‌كانه و په‌یوه‌ندیی به ئایینه‌وه نییه. له جیهاندا جێگای ئه‌م دڕندانه نابێته‌وه و پێویسته جێگایان نه‌بێته‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كهڵن له پێگه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی شاری نیسی فهڕەنسا بڵاو كرده‌وه.
كهڵن له په‌یامه‌كه‌یدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كردووه و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كردووه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بریندارانیش خواستووه.
كهڵن رایدەگەیەنێت کە: "ئه‌مه په‌لاماری دڕنده مۆدێرنه‌كانه و په‌یوه‌ندیی به ئایینه‌وه نییه. له جیهاندا جێگای ئه‌م دڕندانه نابێته‌وه و پێویسته جێگایان نه‌بێته‌وه. له‌م ڕۆژه تاڵه‌دا هاوخه‌می فهڕەنساین. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆرێكی تیرۆر پێویستیی و به‌رپرسیارێتییه‌كی جیهانییه".