Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم (له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شاری نیسی فهڕەنساوه) دەلێت: "تیرۆر تاوانی مرۆڤایه‌تییه. هیچ كه‌س نازانێت تیرۆر جاری داهاتوو كه‌ی، كێ ده‌كاته ئامانج".
یڵدرم له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به زمانی فهڕەنسی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شاری نیسی فەڕەنسای كرد كه له رۆژی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدراوە.
یڵدرم له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توركیا دژی تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا له هه‌ماهه‌نگیدایه و هاوبه‌شی خه‌می گه‌لی فەڕەنسایه و نووسیویه‌تی: "تیرۆر تاوانی مرۆڤایه‌تییه. هیچ كه‌س نازانێت تیرۆر جاری داهاتوو كه‌ی، كێ ده‌كاته ئامانج. داوای به‌زه‌یی له خودا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی له په‌لاماره‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم".