Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له توركیا، لێدوانێكه ئیدانه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا كه له 31ی ئادار به‌ڕێوه‌چوو، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "هیچ ئۆرگان یان لێدوانی هیچ ده‌وڵه‌تێكی بیانیی سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا نییه".
چه‌لیك لە کۆنگرەیەیکی رۆژنامەوانیدا کە لە ئەنقەرە بۆی رێکخرابوو، بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كۆنگرێسی ئیداره‌ی ناوچه‌یی و ناوخۆیی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا كرد كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی توركیایان كردبوو و، رایگه‌یاند: "ئه‌و میكانیزمانه‌ی مافی ده‌ست گه‌یشتن به زانیاری و پێدانی زانیاریانه‌ی بۆ ئێوه‌مان ده‌سته‌به‌ركردبوو له هیچ شوێنێكی جیهان هێنده چالاك و هێنده به‌هێز نییه".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "هاووڵاتیانمان ده‌سه‌ڵات بده‌نه كێ، مۆری شاره‌وانی ده‌درێته ئه‌و كه‌سه. ئه‌و بڕیاره‌یش دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌یدات".
گوتیشی: "پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی هاوبه‌شی هه‌موومانه، با واز بهێنین دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن كاره‌كه‌ی بكات، با یاسا كار بكات و رێز له ئه‌نجامه‌كه بگرین".
هاوكات له‌باره‌ی كڕینی S400 له رووسیا، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "خواستن له توركیا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له رێككه‌وتنێك كه ته‌واوبووه، بێ رێزییه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی سه‌روه‌ری توركیا".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ، چه‌لیك رایگه‌یاند: "نه‌مانتوانی سه‌رسوڕمانمان بشارینه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستێكی بێ ئاگایانەی كه توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات".