Durmuş Genç,Sabri Kesen
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
موغڵا – AA
گێمی تایبه‌تی ١١ه‌مین پاڵه‌وانێتی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی جیهان له گۆڕه‌پانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی توركیا له شارۆچكه‌ی مارماریس-ی پارێزگای موغڵا ئه‌نجام درا.
به تێكڕایی ٥٤ ئۆتۆمبێل و ١٠٨ وه‌رزشوان له ٢٢ وڵاته‌وه به‌شدارییان له پێشبڕكێكه‌دا كرد و له گێمی تایبه‌تی ناوشاردا شۆفێرانی پێشبڕكێكار نمایشی لێخوڕینیان ئه‌نجام دا.
بۆ ئه‌نجامدانی گێمی تایبه‌تی پێشبڕكێكه شۆفێره پێشبڕكێكاره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان چوونه خاڵی ده‌سپێكی گۆڕه‌پانی مارماریس و بوونه جێی سه‌رنج و گرنگی پێدانی هه‌واداره بیانی و ناوخۆییه‌كان. وهزرشدۆستان جمه‌یان ده‌هات له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا و و به پێوه چه‌پڵه‌یان بۆ شۆفێره پێشبڕكێكارهكان لێ ده‌دا.
به‌ر له گێمی تایبه‌تی نمایشی وه‌رزشوانی Red Bull ، ئه‌لێكساندر گرینچهك نمایشی دریفت-ی ئه‌نجام دا. دواتر له كه‌نداوی مارماریس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نمایشی یاری ئاگرین ئه‌نجام درا.
ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی حكوومی، حزبی و په‌یوه‌ندار به بواره‌كه‌وه ئاماده‌ی گێمه‌كه بوون.
ئاندریاس میككهلسێن كه له تیمی Hyundai Shell Mobis دا بوو توانی به كۆكردنه‌وه‌ی ٢.٠٢.٦ له گێمی تایبه‌تدا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. تیێری نێوڤیللا-ی به‌لجیكیش به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مان خاڵ به ئۆتۆمبێلی Hyundai Shell Mobis پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و پۆنتوس تیدهماند-ی سویدیش له تیمی M-Sport Ford World Rally توانی به كۆكردنه‌وه‌ی ٢.٠٤.٢ پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.