Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆماری باشووری ئەفریقا بەشداریی لە لووتکەی تایبەت بە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەکانی وڵاتانی BRICSی دەکات و دواتریش یەکەم گەشتی لە ئاستی سەرکۆماردا لە لایەن تورکیاوە بۆ زامبیا ئەنجام دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان رۆژانی ٢٥-٢٧ی تەمووز لە شاری جۆهانسبێرگ کۆماری باشووری ئەفریقا بەشداریی لە لووتکەی تایبەت بە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەکانی وڵاتانی BRICSی دەکات. دواتر رۆژی ٢٨ی تەمووز بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە زامبیا.
تورکیا بە سیفەتی سەرۆکی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بۆ دانیشتنی "+BRICS" کە لە چوارچێوی لووتکەی BRICSدا، رۆژی ٢٧ی تەمووز بەڕێوەدەچێت، بانگێشتکراوە. بەشداریکردنی سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لووتکەکەدا یەکەم پەیوەندیی تورکیایە لەگەڵ BRICSدا لە ئاستی باڵادا.
چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەی بۆ کۆماری باشووری ئەفریقادا لەگەڵ..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.