Zafer Fatih Beyaz
09 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2023
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ناوچە کارەساتبارەکانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی قەزاکانی ئەلبیستان و پازارجکی گرتەوە، سەردانی پارێزگای عەنتاب دەکات.
ئەردۆغان دوای ئەوەی دوێنێ زانیاری لەسەر کارەکانی دوای بوومەلەرزەکە لە مەڕەش و قەزای پازارجک، هاتای و قەزای ئیسکەندەرون و ئادانا پێگەیشت، لێقەوماوانی بەسەرکردەوە.
هاوکات ئەمڕۆش بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ناوچە کارەساتبارەکان بەسەر بکاتەوە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە بە فڕۆکە بەرەو عەنتاب بەڕێکەوت.
هەروەها بڕیارە ئەردۆغان دواتر سەردانی پارێزگاکانی کلیس و عوسمانییە بکات و ناوچە کارەساتبارەکانی ئەو پارێزگایانەش بەسەر بکاتەوە.