Feride Pelin İnal,Muhammet Ali Kemal
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
عەنتاب- AA
گەشتی ئاسمانیی نێوان عەنتاب و هەولێر دەستیپێکرد.
لە یەکەم گەشتی ئاسمانییدا کە لە فڕۆکەخانەی عەنتابەوە بەرەو هەولێر لەلایەن ئانادۆڵوجێتەوە ئەنجامدرا، سەرۆکی ژووری بازرگانی، تونجای یڵدرم و ئەندامانی ژوورەکە بەرەو هەولێر رۆیشتن.
گەشتەکانی نێوان عەنتاب-هەولێر هەفتانە سێ رۆژ لەلایەن ئانادۆڵوجێتەوە ئەنجامدەدرێن و رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە لە عەنتابەوە کاتژمێر ٠١:٤٠ و لە هەولێرەوە کاتژمێر ٠١:٠٠ بەڕێدەکەون.
چاوەڕواندەکرێت بەهۆی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، ئاستی جموجۆڵی بازرگانیی و گەشتیاریی نێوان هەردوو شار و تورکیا و عێراقیش بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینن.