ئیستانبوڵ – AA
حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی یه‌شار كه‌مال تێده‌په‌ڕێت كه چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی گرنگی هه‌ڵقوڵاو له فۆلكلۆر، ئه‌فسانه و داستان به ئیلهام وه‌رگرتن له سروشتی ئه‌و جوگرافیایه‌ی تیایدا له دایك بووه، پێشكه‌شی خوێنه‌ران كردووه.
یه‌شار كه‌مال كه ٢٦ رۆمان، ١١ ئه‌زموون، نۆ هه‌ڤپه‌یڤین، دوو كتێبی چیرۆك و یه‌ك كتێبی شیعری له دوای خۆی جێ هێشتووه، به دارچناری ئه‌ده‌بیاتی توركی ناسراوه.
ناوی ئه‌و نووسه‌ره خۆی كه‌مال سادق گۆژچهلی-یه و دایكی ناوی نیگاره و باوكی ناوی سادقه له شەشی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٣ له ناوچه‌ی عوسمانییه سەربە پارێزگای ئادانا له‌دایك بووه.
خانه‌واده‌ی یه‌شار كه‌مال خه‌ڵكی ئه‌رجیش سەربە پارێزگای وان-ە و له ساڵانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا چوونه‌ته دیاربه‌كر، ئورفا و عه‌نتاب و دواتریش له ئادانا نیشته‌جێ بوون.
له میانی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگی كۆچكردندا، باوكی یه‌شار كه‌مال منداڵێكی بریندار به ناوی یوسف هه‌ڵ ده‌گرێت و ده‌یكاته كوڕی خۆی، یه‌شار كه‌مال هێشتا ته‌مه‌نی چوار ساڵ ده‌بێت كه له به‌رچاوی ئه‌و، یوسف باوكی ده‌كوژێت. ئه‌م رووداوه زۆر كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر یه‌شار كه‌مال و تاكوو ته‌مه‌نی ١٢ ساڵ زمانی لاڵ ده‌بێت.
![]()
نووسه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی رووداوێكه‌وه چاوی راستی له ده‌ست ده‌دات. له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا ده‌بێت كاتێك ده‌بینێت فرۆشیارێك قه‌رزی ژنانی گوند ده‌نووسێت، حه‌زی ده‌چێته نووسین.
ئه‌م نووسه‌ره به‌توانایه هێشتا له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا ده‌بێت به ئیلهام وه‌رگرتن له سروشت، مرۆڤ و كۆمه‌ڵ بنه‌ما بۆ به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووی داده‌نێت و به‌ر له‌وه‌ی بچێته قوتابخانه به نازناوی "عاشق كه‌مال" هۆنراوه‌ی میللی ده‌ڵێت.
دوای چوونه قوتابخانه‌یش به‌ره به‌ره تواناكانی یه‌شار كه‌مال له گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌بن و یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی به ناوی سه‌یهان له ١٩٣٩ له گۆڤاری "Adana Halkevi" بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌شار كه‌مال له ١٩٤١ له قۆناغی ناوه‌ندیدا ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی مافی خوێندنی ده‌فه‌وتێت و دواتر چه‌ندین كاری جۆراوجۆری وه‌ك كرێكاری كشتوكاڵی، سكاڵانامهنووس، سه‌رپه‌رشتیاری بیناسازی و فه‌رمانبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات.
له كاتێكدا نووسه‌ر به سه‌ختییه‌كانی ژیان زیاتر پێده‌گه‌یشت له رێگای به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ده‌هێنایه زمان، هۆنراوهكانیشی له گۆڤاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بڵاو ده‌كردنه‌وه.
یه‌شار كه‌مال دواتر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ر و رۆشنبیر ئاشنایه‌تی ده‌ست پێ ده‌كات و دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می "دۆن كیشۆت" كاریگه‌ر ده‌بێت به ئه‌ده‌بیاتی خۆرئاوا و زیاتر له‌سه‌ری ده‌خوێنێته‌وه.
نووسه‌ر یه‌كه‌مین كتێبی به ناوی "شیوه‌نه‌كان Ağıtlar" له ١٩٤٣ بڵاو ده‌كاته‌وه كه كۆمه‌ڵه شیوهنێكن له چوكورۆڤا و تۆرۆس كۆی كردبوونه‌وه له ١٩٤٠-١٩٤١.
له‌و كاته‌ی نووسه‌ر له ١٩٤٦ خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌كات له قه‌یسه‌ری، یه‌كه‌مین چیرۆكی درێژی به ناوی "چیرۆكی پیس" ده‌نووسێت.
یه‌شار كه‌مال له ١٩٥١ ده‌چێته ئیستانبوڵ و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بێكاری له رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت ده‌ست ده‌كات به نووسینی گۆشه و رێپۆرتاژ.
به‌هۆی نووسینی رێپۆرتاژی "حه‌وت رۆژ له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی جیهان"، خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووی تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌وانانی به شایسته زاندرا.
یه‌شار كه‌مال له ١٩٥٢ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی سه‌رۆكی پزیشكانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، جاك ماندیل، تیلدا سه‌ڕه‌رۆ ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێنا. تیلدا كه زمانه‌كانی توركی، ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی باش ده‌زانی، حه‌وت له به‌رهه‌مه‌كانی یه‌شاری هاوسه‌ری بۆ زمانه بیانییه‌كان وه‌رگێڕا. تیلدا به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مالی هاوسه‌ری له ئه‌ورووپا زیاتر بناسرێت.
هاوسه‌رگیری تیلدا و كه‌مال كه له دایكبوونی كوڕێك به ناوی راشید گۆكچهلی به‌رهه‌می بوو به كۆچی دواییكردنی تیلدا له ١٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠١ كۆتایی هات، یه‌شار كه‌مال له ٢٠٠٢ له‌گه‌ڵ ئایشه سه‌میعه بابان هاوسه‌رگیری كرد.
کتێبی "زەردی گەرم"ی نووسەر کە لە ساڵی ١٩٥٢ بڵاو کرایەوە، سێ چیڕۆکی لەخۆ گرتووە. یەشار کەمال لەم کتێبەدا تیشکی خستووەتە سەر بابەتەکانی هەژاری، توندوتیژی، یەکڕیزی، گەندەڵی و تێکهەڵچوونی مرۆڤ و سروشت.
یەشار کەمال لەگەڵ نووسین و بڵاوکردنەوەی زنجیرە راپۆتێک توانی جێگەی خۆی لەناو دڵی خوێنەر بکاتەوە و لە ساڵی ١٩٥٥ رۆمانی "حەمەدۆک"ی بڵاوکردەوە کە توانی لە رێگەی ئەم رۆمانەوە خەڵاتی "باشترین رۆمان" لەلایەن گۆڤاری ڤاڕلیک وەربگرێت.
ئەو بەرهەمەی یەشار کەمال کە لە زنجیرە نووسینێک پێکهاتبوو و لە ماوەی ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٤ لە رۆژنامەی جمهورییەت بڵاوی کردەوە بۆ سەر زیاد ٤٠ زمان وەرگێڕدرا و لە سەرتاسەری جیهان بووە جێگەی بایەخ.
یەشار کەمال لە پاڵ ژیانی ئەدەبییدا لە ژیانی سیاسیش‌دا رۆڵی خۆی گێڕاوە، بەهۆی یەکێک لە بڵاوکراوەکانی لە گۆڤاری ئانت، سزای ١٨ مانگ زیندانی بۆ دەرچوو، دواتر لەلایەن دادوەرانەوە بڕیارەکە هەڵوەشێندرایەوە.
یەشار کەمال لەماوەی ژیانیدا، بەهۆی نووسین و چالاکییە سیاسییەکانییەوە چەندین جار وەدەرنرا. لە ساڵانی ١٩٧٤-١٩٧٥ بوو بە سەرۆکی گشتیی سەندیکای نووسەرانی تورکیا، هاوکات لە ساڵی ١٩٨٨ وەکو یەکەم سەرۆکی رێکخراوی نووسەرانی پێن دەست بەکار بوو.
ناوبراو لە بەرهەمەکانیدا زمانێکی سادە و پاراوی بەکارهێناوە و لە چیڕۆک و رۆمانەکانیدا ژیانی تراجیدیای خەڵکی چوکورۆڤای خستووەتە بەر باس.
نۆ بەرهەمی نووسەر کە لەنێویاندا رۆمانی "حەمەدۆک"یش هەیە کراوەتە شانۆ، یەشار کەمال جگە لەوەی لە کتێبەکانیدا کەڵکی لە داستان و بەسەرهاتە ئەفسانەییەکانی هەرێمی ئانادۆڵو وەرگرتووە، دوای ساڵی ١٩٧٠ لە رۆمانەکانیدا زیاتر باسی لە ژیانی شارنشینان کردووە.
ناوبراو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ خەڵاتی نۆبڵ پاڵێوراوە و جگە لەمە چەندین جاری دیکە بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێورا، بەڵام نەبووە براوەی خەڵاتەکە.
- لەماوەی ژیانیدا چەندین جار خەڵات کرا
یەشار کەماڵ لە ساڵی ١٩٩٣ "خەڵاتی گەورە"ی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و لە ساڵی ٢٠٠٨یش لە بواری ئەدەبیاتدا هەمان خەڵاتی لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە پێ بەخشرا. یەشار کەمال دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە بەدەستی سەرکۆماری ئەوکاتە عەبدوڵڵا گوڵ، گوتی: "لە سایەی ئانادۆڵو خزمەت بە کولتووری دونیا دەگەیەنین. هیوام وایە ئەو کەسانەی کتێبەکانم دەخوێننەوە ببن بە ئاشتیخواز. ئەگەر نا با ئەرک نەکێشن".
هاوکات یەشار کەمال زیاتر لە ٢٠ خەڵاتی جیهانییشی وەرگرتووە کە گرینگترینین ئەمانەن: خەڵاتی نێودەوڵەتیی کەتالۆنیا، خەڵاتی دکتۆرا لەلایەن زانکۆی بەرلین، خەڵاتی ئازایەتی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی.
ناوبراو بە درێژاییی ژیانی لە زۆربەی جۆرەکانی ئەدەبیاتدا بەرهەمی نووسیووەتەوە و دوای مردنی ٢٦ رۆمان، ١١ وتار، نۆ دیمانە، دوو چیڕۆک و بەرهەمێکی شیعری بۆ خوێنەرانی جێهێشتووە.
یەشار کەماڵ دوای ئەوەی بەهۆی سستبوونی دڵ و بوونی کیسە لە کۆئەندامی هەناسەدانی لە نەخۆشخانە خەوێنرا لە بەرواری ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی له گۆڕستانی زنجیرلیکویو بە خاک سپێردرا.
بەشێک لە بەرهەمەکانی نووسەر ئەمانەن:
چیڕۆک: زەردی گەرم
سەرجەمی چیڕۆکەکانی
ڕۆمان:
دەستماڵی سپی، چینی ناوەند، حەمەدۆک، رووی دیکەی شاخ ١، رووی دیکەی شاخ ٢، گیای نەمری، دەریا تۆرا، دەرگای قەڵا، دەنگی خوێن، بڕوانە فورات خوێناوییە، ئاوخواردنەوەی مێروولە، دەریای رووت، دوورگەی رووت، باڵندەی یەکباڵ، باڵندەی باران، دارھەنارەکەی ھویوک، یوسفیلەی یوسف، باڵندەکانیش کۆچییان کرد
بەرھەمی دیکەی:
زەوی ئاسن، ئاسمانی زیو، ئەفسانەی چیای ئاگری، ئەفسانەی گلگامێش و سێ ئەفسانەی ناو ئانادۆڵو.
news_share_descriptionsubscription_contact

