Aziz Aslan
28 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2022
دیاربەکر – AA
یادی سەرۆکی پێشووی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر، تاهیر ئەلچی کە لە ئاکامی ئەو پێکدادانەی دوای شەهیدکردنی دوو پۆلیس لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە ناوچەی سوور لە دیاربەکر حەوت ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەست دا، کرایەوە.
بەشداربووانی چالاکییەکە کە جێگری سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا، گورکان ئاڵتون و هاوسەری تاهیر ئەلچی، تورکان ئەلچی-یشیان لەنێودابوو لە بەردەم دادگای دیاربەکر گردبوونەوە و تاکوو منارەی چوار پایە لە کۆڵانی یەنیکاپی رێیان پێوا.
گورکان ئاڵتون بە ئاماژەدان بەوەی کە بەڕێز، خۆشەویستی و سۆزەوە یادی ئەلچی دەکەنەوە، گوتی: "سەرۆک تاهیر بووبوو بە دەنگ و زایەڵەی ئەوانەی دەنگیان نەدەهات و بووبوو بە چاوی ئەوانەی نەیاندەبینی و پارێزەرێکی بەتوانا بوو. لە هەر کوێیەکی تورکیا کارێکی نایاسایی بکرابووایە بە دەنگ دەهات و هەمیشە لەگەڵ ئاشتیدا بوو".
سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی دیاربەکر، ناهید ئەرەن-یش ئاماژەی بەوە دا کە وێڕای تێپەڕینی حەوت ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی ئەلچی، کەچی هێشتا ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەست نیشان نەکراون.
لای خۆیشیەوە تورکان ئەلچی گوتی: "مێخەکەکان گوزارشت لەوە دەکەن کە دەستبەرداری داواکارییەکانمان نابین بۆ دادپەوەری و بۆ ژیانێکی پڕشکۆ و پیرۆزیی مافی ژیان".
هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یەکێتیی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیا، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و ژمارەیەک لە سەرۆکی سەندیکا ناوچەیییەکان و پارێزەران ئامادەی چالاکییەکە بوون.