ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتایی 21همین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئاك پارتی له كه‌مپی قزڵجهحهمامی ئه‌نقه‌ره گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا ئه‌نجام دراون بۆ وڵات، گه‌ل و دیموكراسی ببن مایه‌ی خێر و خۆشی.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئاك پارتی ته‌مه‌نی 12 ساڵه، به‌ڵام 21همین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری سازكرد و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به پارتی، وڵات، دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا. ئێمه وه‌كو حكومه‌ت باوه‌شمان بۆ هه‌ر كه‌س كردۆته‌وه. له مێژووی كۆماری توركیادا هیچ حكومه‌تێك ئه‌وه‌نده‌ی حكومه‌تی ئێمه باوه‌شی بۆ پێكهاته و كه‌سانی دیكه نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه گوێی بۆ راوبۆچوون و داواكارییه‌كانی پێكهاته‌كانی دیكه شل نه‌كردووه. هه‌ر ره‌خنه و هه‌ر تێبینی و پێشنیارێك بۆ حكومه‌تی ئێمه وه‌كو نرخێكی بێ وێنه بووه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دونیایه‌ك بۆ خۆمان دابین بكه‌ین كه هه‌ر كه‌س وه‌كو یه‌ك بیر بكاته‌وه، بیروڕای هه‌ر كه‌س وه‌كو یه‌ك بێ ئه‌وا ئه‌و دونیایه ده‌بێته دونیایه‌كی بێ ڕه‌نگ."
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه خاوه‌ن پێوان و تایبه‌تمه‌ندی و سیاسه‌ت و سنوری خۆمانین و ئه‌مه به‌و ماناییه نییه كه ئێمه ئاماده نین گوێ بۆ كه‌سانی دیكه رابگرین. ئێمه حكومه‌تێكین چۆن پارێزگاری له مافی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ده‌نگیان به ئێمه داوه، هه‌ر به‌وجۆره‌ش پارێزگاری له مافی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ده‌نگیان به ئێمه نه‌داوه. چۆن باوه‌شمان بۆ ئه‌وانه كراوه‌ته‌وه كه ده‌نگیان پێ داوین، هه‌ر به‌وجۆره‌یش باوه‌شمان بۆ ئه‌وانه كردۆته‌وه كه ده‌نگیان پێنه‌داوین. ئێمه له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ست به ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین. 21همین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساز كراوه."
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: "سبه‌ی بۆ جیهانی ئیسلام رۆژێكی زۆر گرنگه، یه‌كه‌می مانگی موحه‌ره‌مه و ئه‌مه به مانای پیرۆزكردنی سه‌ری ساڵی هیجرییه. له كاتێكدا كه ده‌كه‌وینه ساڵی 1435ی هیجری، داوا ده‌كه‌م ئه‌م ساڵه نوێیه بۆ ئێمه، بۆ وڵاته‌كه‌مان، بۆ گه‌لی ئێمه و بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلام ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی، ببێته هۆكاری رزگاربوونی مه‌زڵوومان. بێگۆمان هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی نوێی هیجریدا ئێمه بیره‌وه‌رییه‌كی دیكه به بیری خۆمان دێنینه‌وه و ده‌سته‌كانمان به‌ره و ئاسمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و له خوای گه‌وره ده‌پاڕینه‌وه. به‌ڵێ له ساڵی 680 زاینی‌دا، له 10ی محه‌ڕه‌می ساڵی 61ی هیجریدا حه‌زره‌تی (حوسێن) و ئه‌هلی به‌یت له كه‌ربه‌لا سه‌ره‌تا مه‌حكومی تینوێتی كران و دواتر كۆمه‌ڵكۆژی ره‌شی مێژوویی ئه‌نجامدار. ئه‌و مرۆڤه پیرۆزه، حه‌زره‌تی حوسێن كه حه‌زره‌تی (محه‌مه‌د) وه‌كو یه‌ك له كوپه‌كانی سه‌ر عه‌رش وسفی كردووه، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی خۆیدا شه‌هید كران، سڵاو و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كاتی خوای گه‌وره له سه‌ر حوسێن و خانه‌واده‌كه‌ی بن، له خوای گه‌وره دهپارٍێمهوه كه ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی حوسێن و ئه‌هلی به‌یت حه‌شر بكات."
ئه‌ردۆغان گوتی: "له خوا ده‌پاڕێمه‌وه رۆژووه‌كانی برا عهلهوییهكانمان قه‌بووڵ بكا، بێگۆمان شتێكی به‌وجۆره نییه كه برا سۆننهكانمان رۆژووی موحه‌ره‌م ناگرن، شتێكی به‌وجۆره بۆ برا سۆننهكانیشمان رهواجداره، له خوا ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌مووی رۆژوهكان قه‌بووڵ بكات."
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "حه‌زره‌تی حوسێن نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی محه‌مه‌ده، یه‌كێكه له گه‌وره‌كانی ئه‌سحابی كه‌ریم، یه‌كێكه له ئه‌هلی به‌یت و بۆ هه‌موو كه‌سێ كه‌سایه‌تییه‌كی نموونه‌ییه. سۆز و چۆنێتی ژیانی بۆ ئێمه رابه‌ره و رێگای ئه‌مڕۆمان رووناك ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ژیانی حه‌زره‌تی حوسێن چه‌نده بۆ ئێمه رابه‌ره، شه‌هیدبوونیشی هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆ ئێمه رابه‌ر و گرنگه و وانه‌ی زۆر گرنگی به ئێمه داوه كه هیچ كات له بیرمان ناچن. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی 1347 ساڵ له سه‌ر تراژدیای كه‌ربه‌لادا، به‌ڵام هێشتا كه‌س به باشی له كه‌ربه‌لا تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌و په‌یامانه‌ی كه حه‌زره‌تی حوسێن به شه‌هید بوونی خۆی ویستی به ئێمه بدا، هێشتا باش نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، بۆیه هێشتا له سه‌رانسه‌ری جۆغرافیاكهمان هه‌ست به‌و كه‌موكوڕیه ده‌كرێ و ئازاری ئه‌و كه‌موكوڕیه ده‌كێشین. حه‌زره‌تی حوسێن به ئێمه‌ی گوتووه بێده‌نگ بوون و سه‌ر دانه‌واندن بۆ ناحه‌قی، شه‌رمه‌زاری و ره‌زاله‌ت و بێ شه‌ره‌فییه. پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه حه‌زره‌تی حوسێن، به هۆی متمانه كردن به دۆزه‌كه‌ی خۆیه‌وه سه‌ری خۆی له رێگای كێشه‌كه‌یدا دانا، به‌ڵام به شه‌هیدبوونی خۆی ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه سه‌لماند كه شه‌ڕی برا له‌گه‌ڵ برا چه‌نده شه‌ڕێكی تاڵ و نه‌خۆشه. لیًَرهدا ده‌مه‌وێ به راشكاوی به‌و كه‌سانه بڵێم كه ناتوانن هه‌ست به تراژیدیای كۆشتنی برا به ده‌ستی برا بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن وانه‌ی باش له كۆشتنی برا به ده‌ستی برا وه‌رگرن، ده‌بێ بزانن به هیچ شێوه‌یه‌ك له حه‌زره‌تی حوسێن تێنه‌گه‌یشتوون، له ئه‌هلی بیه‌ت تێنه‌گه‌یشتوون."
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌وامی گوته‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند: "له‌و شه‌ڕه‌ی سوریا كه دوو ساڵه به‌رده‌وامه، زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، زیاتر له حه‌فت ملیۆن مرۆڤ ماڵی خۆیان جێ هێشتووه. زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س له وڵاتی ئێمه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه په‌نایان بۆ شوێنه‌كانی دیكه بردووه ئازارێكی دیكه‌یان هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له سوریا ماونه‌ته‌وه ئازارێكی تایبه‌تییان هه‌یه. هه‌موو رۆژ شزێنه جیاجیاكانی سوریا كهربهلایهكی دیكه زیندوو ده‌كرێته‌وه. یهزیدهكهی شام هه‌ر رۆژ له زه‌مین و ئاسمانه‌وه مه‌رگ و مردن ده‌داته خه‌ڵكی خۆی. ئه‌مڕۆش هه‌ندێ كه‌س ده‌ركه‌وتوونه و به ئێمه ده‌ڵێن بێده‌نگ بن. ده‌ڵێن نه‌بینین، هه‌ست پێ مه‌كه‌ن . بۆ خاتری خوا ئه‌گه‌ر ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵمه بێده‌نگ بین ده‌بێ چۆن بتوانین سه‌یری حه‌زره‌تی حوسێن بكه‌ین، له هه‌ر بوارێكدا شوێن و هه‌ڵوێستی ئێمه دیاره. له مێژووی خۆماندا ئێمه هیچ كات له‌گه‌ڵ یهزیدهكاندا نه‌بووین له‌مه‌و دواش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا نابین. له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی حوسێن‌دا بووین و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی حوسێن‌دا ده‌بین. ئه‌وه‌ی له سوریا روو ده‌دا، شه‌ڕی شیعه و سۆننه نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی حه‌ق و ناحه‌قه."
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی بارودۆخی میسریشی كرد و گوتی: "مه‌سه‌له‌ی میسر ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی میسر نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی مرۆڤایه‌تییه، درووشمی رابیعه ته‌نیا درووشمی خه‌ڵكی میسر نییه، ئه‌و درووشمه بۆته ئیشاره‌تی دونیا له به‌رامبه‌ر ناحه‌قی."
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه وه‌كو توركیا به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ره‌نگ، ره‌گه‌ز، بیروڕا، ئایینی كه‌سێك بكه‌ین، هه‌وڵ بۆ پاراستنی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه به‌رده‌وام ده‌بین، ئێمه له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ناحه‌قیدا بێ لایه‌ن نابین و پشتگیری له حه‌ق ده‌كه‌ین له هه‌ر كوێ جیهاندا بێ."
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا گوتی: "سندوق له هه‌ر شوێنێك نامووسه، له توركیا چوونه سه‌ر سه‌ندوق نامووسه، ئه‌وا هه‌ر به‌وجۆره له سه‌رانسه‌ری جیهانیش سندوق نامووسه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتداران كه ده‌ڵێ كاتێك من بمه‌وێ سندوق نامووسه و كاتێك نه‌مه‌وێ نامووس نییه، بۆ ئێمه هیچ بایه‌خێكی نییه. ئێمه وه‌كو توركیا چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و چ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی هه‌میشه پشتگیریمان له‌وه كردووه كه سندوق و ده‌نگی خه‌ڵك نامووسه و له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. با هیچ كه‌س له‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته بێ لایه‌نانه‌ی توركیا تووڕه نه‌بێ. بێجگه له خه‌یاڵی دونیایه‌كی دوور له توندوتیژی و جیاوازی و پڕ له هه‌ستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان هیچ خه‌یاڵێكی دیكه‌ی ئێمه نییه، بۆیه له كاتێكدا له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی توركیا سه‌رقاڵی گۆڕان و باشتر كردنی توركیاین، له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیش زۆر به وردبینییه‌وه چاودێری رووداوه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین رۆلی خۆمان له لای باشه و چاكه‌دا بگێڕین. تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك پشتگیریمان لێ بكات و خوا هێزمان بدا ئه‌وا چۆن له توركیا پشتگیری له حه‌ق ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌و جۆره له سه‌رانسه‌ری جیهانیش پشتگیری له حه‌ق ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی داوای له ئه‌ندامان و كادرانی پارته‌كه‌ی كرد كه ده‌بێ له‌و كه‌سان به‌هێزتر و بوێرتر بن ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و گوتی" وه‌كو مامۆستا نه‌جیب فازڵ گوتی: "ده‌بێ هه‌ر كه‌س خاوه‌ن ئه‌و بوێریه بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری چه‌پ و راستی خۆی بكات بڵێ منیش هه‌م ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌وانی دیكه كار ده‌كه‌ن و پێویست ناكات من كار بكه‌م، زه‌ره‌ر ده‌كات و به‌داخه‌وه ئه‌و ئهمانهتییهیشی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه، بۆیه ئێمه وه‌كو ئاك پارتی ده‌بێ له‌و كه‌سانه كه تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن و ئیفترامان له سه‌ر ده‌كه‌ن به‌هێزتر و بوێرتر بین، چونكه ئه‌ركی ئه‌وانه به جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌مانه‌ته، به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌مانه‌ت و زیاتر خزمه‌ت كردنه. ده‌بێ ئه‌وان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه چه‌نده جه‌سوور و بوێرن، ئیمه‌یش ده‌بێ له هێوه‌ر و ئارامبووندا ئه‌وه‌نده ئارام و هێوه‌ر بین."
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه به‌رپرسیارین، هه‌م ده‌بێ ئه‌مانه‌تی سه‌رشانی خۆمان بپارێزین و له ئه‌وانی دیكه ده‌بێ بوێرتر بین و رووبه‌روویان ببینه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشت به رێگا نایاساییه‌كان، تیرۆر و چه‌ك و توندوتیژی ببه‌ستن، ئێمه ده‌بێ پشتمان به یاسا و قانوون ئه‌ستووربێ و له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌رنه‌چین و هاوكات ده‌بێ بوێر و چاونه‌ترس بین."
news_share_descriptionsubscription_contact

