1 23
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
تەکیرداغ - AA
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، ئۆپەراسیۆنی پانکردنەوەی سەری تیرۆریستانە لەو شوێنەی کە لێیین".
لە میانی بەشداریکردن لە کۆنگرەی شەشەمی لقی تەکیرداغی پارتەکەیدا بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە بارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون یڵدرم گوتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنە واتا ئازادی و ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتی. بەڵام هەرگیز چاو لەوانە ناپۆشین کە دەکەونە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و هەوڵ دەدەن لە بایەخی ئەو ئۆپەراسیۆنە کەم بکەنەوە. دژایەتیکردنی ئاک پارتی لە لایەن ژمارەیەک کەس گەیشتووەتە ئاستێک کە پاشگەزنابنەوە لەوەی گوتوویانە سپی بە واتای رەش دێت و رەشیش بە واتای سپی. ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ئۆپه‌راسیۆنێكه بۆ رزگاركردنی عه‌ره‌ب، خوشك و برایانی كورد، خوشك و برایانی توركمان له سته‌م كه له‌ژێر ئه‌و سته‌مه‌دا ئازار ده‌چیژن. ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئۆپهراسیۆنیكه بۆ كۆتاییهێنان و له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تی تیرۆر و پشتێنی تیرۆره‌ی داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به‌درێژایی سنووره‌كانمان دروستی بكه‌ن".
سەرۆکوەزیران یڵدرم ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، پانکردنەوەی سەری تیرۆریستانە لەو شوێنەی کە لێیین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په كه خۆیشی ناناسێت ده‌ڵێت 'په‌یه‌ده رێكخراوی تیرۆریستیی نییه'. گوتی: "ئه‌وه چ سنوور بهزاندنێكه، ئه‌وه چ بێ ئاگاییه‌كه؟ زیاتر چی ده‌بینیت؟ (پەیەدە)زیاد له 90 مووشه‌كی ئاراسته كردووه، سڤیل گیانی له‌ده‌ستداوه، بنەچەی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه هه‌مان شته كه 40 ساڵه بووه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانه‌وه. ئه‌مانه كوێیان رێكخراوی تیرۆریستیی نییه؟".
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا یڵدرم رووی قسەکانی کردە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و گوتی: "ئەگەر دەتەوێ هەموو شتیک نیشتمانی بێت سەیری ئاک پارتی بکە. هاوپەیمانی نیشتیمانی هەیە. فەرموو تۆش بەشدار بە. با هەموومان بەیەکەوە بەردەوام بین لە سەر رێگەکەمان. نیشتمانی بوون بە قسە نابێت بەڵکو نیشتیمانی بوون بەوەیە هەڵمەت بەری بۆ سەر تیرۆریستان لە عەفرین".