Abdullah Shukur
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەمڕۆ ژمارەکان ئاشکرا کران، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ تورکیا پێوانەیەکی نوێی تۆمار کرد، سەدا ٧،٤ گەشەی کردووە. ببێتە مایەی خێر. ئایا کە ئەم شتانە روودەدەن، پارتی ئۆپۆزسیۆن چی دەکات. لە دەرەوەی وڵات سکاڵا لەسەر تورکیا دەکەن. دەڵێن "تورکیا ئارام نییە، سەردانی مەکەن". واتە کەرتی گەشتوگوزار گەشە نەکات. بەڵام ئەوانەی دەرەوە سەرەڕای ئەم قسانە سەردانی تورکیا دەکەن. ئەمرۆ رێژەی ھاتنی گەشتیاران لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ لەچاو ساڵی پار، سەدا ٥٠ زیادیکردووە. ئەی کڵچدارئۆغڵو، تۆ ھەر قسە بکە، کەس باوەڕ بە قسەی تۆ ناکات لە تورکیا، ئیتر لە دەرەوەی وڵاتیش کەس باوەڕ ناکات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "بەرەو قەندیل پێشڕەوی دەکەین. لە ناوەوەی وڵات تیرۆرمان لە چالاکی خست، ئێستاش لە دواوەی ئەمانەین. بۆ ھەر کوێیەک بڕۆن، سەربازە قارەمانەکانمان داستانی گەورە لە دەرەوەی سنوور دەنووسنەوە. ئەوانەی کە قسەی گەورەیان دەکرد، با سەیری عەفرین بکەن، با ئەلباب بەبیر خۆیان بھێنەوە. تاکە بە تاکە تۆڵەی خوێنی شەھیدانمان دەکەینەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: ھەروەکو باسمان کرد ھەموو جەژنێک ھەزار لیرە بە خانەنشینەکانمان دەدەین. خانەنشینەکانمان شایەتی ھەموو شتێکن. چونکە ئەمانە بۆ ئەو وڵاتە کاریان کرد".