Etem Geylan,Andaç Hongur,Halil İbrahim Başer
08 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم: "توركیا سووره لەسەر به‌رده‌وام بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری په‌كه‌كه له‌ناوخۆدا و تیرۆری داعش، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌ده‌ره‌وه. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ و چالاكییه‌كانی باكووری عێراق، ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه. ئه‌ویش رزگاركردنی وڵاته‌كه‌مانه له به‌ڵای تیرۆر و رێگریكردن له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له وڵاته دراوسێكانماندا رووده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه به سووربوونه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له كاره‌كانمان. قسه‌ی هیچ كه‌سێك له‌وباره‌وه بۆ ئێمه هیچ گرنگییه‌كی نییه. گرنگ ئاسایش و یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی توركایه."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "توركیا سووره لەسەر به‌رده‌وام بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری په‌كه‌كه له‌ناوخۆدا و تیرۆری داعش، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌ده‌ره‌وه. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ و چالاكییه‌كانی باكووری عێراق، ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه. ئه‌ویش رزگاركردنی وڵاته‌كه‌مانه له به‌ڵای تیرۆر و رێگریكردن له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له وڵاته دراوسێكانماندا رووده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه به سووربوونه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له كاره‌كانمان. قسه‌ی هیچ كه‌سێك له‌وباره‌وه بۆ ئێمه هیچ گرنگییه‌كی نییه. گرنگ ئاسایش و یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی توركایه."
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی دابه‌زاندنی كه‌شتییه‌كی هاوكاریی لۆجستی له كارگه‌ی كه‌شتیی توزڵا بۆ نێو ده‌ریا، یڵدرم رایگه‌یاند له 14 ساڵی رابردوودا وه‌به‌رهێنانی زۆریان له بواری به‌رگریدا ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم گوتی :"توركیا دورگه‌یه‌كی ئارامه له كهشیەكی ناسه‌قامگیردا و دهستهبهرێكه بۆ وڵاتانی دراوسێی. له‌وڕووه‌وه وه‌به‌رهێنان له بهرگیریدا ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانمان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له وڵاتانی دراوسێماندا. به‌داخه‌وه توركیا گه‌وره‌ترین باجی پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق و ناوچه‌كه ده‌دات. له‌لایه‌ك باری شانی په‌نابه‌رانی بێ‌تاوان سووك ده‌كه‌ین و له‌لایه‌كیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا درێژه پێده‌ده‌ین. توركیا سووره لەسەر به‌رده‌وام بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری په‌كه‌كه له‌ناوخۆدا و تیرۆری داعش، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌ده‌ره‌وه. ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ و چالاكییه‌كانی باكووری عێراق، ته‌نها یه‌ك ئامانجیان هه‌یه. ئه‌ویش رزگاركردنی وڵاته‌كه‌مانه له به‌ڵای تیرۆر و رێگریكردن له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له وڵاته دراوسێكانماندا رووده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه به سووربوونه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له كاره‌كانمان. قسه‌ی هیچ كه‌سێك له‌وباره‌وه بۆ ئێمه هیچ گرنگییه‌كی نییه. گرنگ ئاسایش و یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانی توركایه. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌مه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانمان به سه‌رباز، پۆلیس، جه‌ندرمه و گوندپارێزهكانمانهوه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن."