Yusuf Aydın Deniz
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم به‌شداری كرد له "رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كی ژینگه" كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیهوه رێكخرابوو.
له گوتارێكیدا كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد یڵدرم گوتی: "بە مەبەستی تێکدانەوەی ئەو پلانانەی شەڕ کە هەوڵدەدرێت لە ناوچەکەمان جێبەجێ بکرێت لە جاران زیاتر پێویستمان بە پەرلەمانێکی بەهێز و رابەرایەتییەکی بەهێز هەیە".
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لە قۆناغی نوێ‌دا بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی ناوچە دارستانەکان و گوتی: "کۆی گشتیی رووبەرەکەیان دەگەینینە ٢٣٣ ملیۆن دێکار".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی له‌وه كرد كه وەرگرتنی داواکارییەکانی پەیوەست بە ئاشتی بنیاتنان رۆژی هەشتی حوزەیران دەستپێدەکات و گوتی: "لەڕێگەی ئەو دوایین رێکارانەی گرتوومانەتە بەر، کێشەی بنیاتنانی پەیوەست بە ژمارەیەکی زۆر کە نزیکەی ١٣ ملیۆن خانوو و شوێنی کار، بە تەواوەتی نامێنێت. ئەمە دەبێتە لەدایکبوون. لەدوای ئەمەش رێگە بە هەوڵی لەم جۆرە نادرێت".