Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی ئەنجوومەنی پلانی شارسازی لە ناوەندی کۆنگرە و کولتوور لە بێشتەپە لە شاری ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: "ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز بە سیاسەتی چاڵ هەڵکەندن لە باشووری رۆژهەڵات وێرانی کردن، ئێمە دەستمان کردووە بە بونیاتنانی ٣٥ هەزار یەکە و بە خێرایی بەردەوامی پێ دەدەین. لە ماوەی ساڵێکدا زۆر لە جاران باشتر و بە هەڵگرتنی تایبەتمەندی زیاتر یەکەکان بونیات دەنێینەوە و خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییانمان دەکەین لەم ناوچانەیەدا".