Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان، باسی له چه‌ند بابه‌تێكی رۆژه‌ڤی وڵاته‌كه‌ی كرد.
یڵدرم بانگی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو كرد كه ره‌خنه‌ی له كاره‌كانی گۆڕانكاری ده‌ستوور گرتبوو و، گوتی: "ئه‌ی كڵچدارئۆغڵو، مشتومڕی رژێم له 1923دا ته‌واو بوو. كه‌س نییه مشت‌ومڕ بكات له‌سه‌ر كۆماریی، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا یه‌كه‌م كه‌س ئاك پارتی ده‌بێت رووبه‌ڕووت ببێته‌وه".
- "پێش ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌ڕێبكه‌وێت ده‌توانیت سه‌ركه‌ویت"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "سەرۆکی گشتیی جەهەپە، بەڕێز کڵچدارئۆغڵو دەڵێت دەرگامان واڵایە. ئێمە هەرگیز دەرگامان دانەخستووە، دەرگای ئێمەش واڵایە. هێشتا کاتت هەیە، بەر لەوەی شەمەندەفەرەکە بەرێبکەوێت دەتوانیت سەرکەویت. وەرن با بەیەکەوە گۆڕانکاری لە دەستووردا بکەین".