Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاره سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم له سەرەتای مانگی کانوونی یه‌که‌می داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیره‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاتە رووسیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌کانی ناو سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون، بینالی یڵدرم رۆژانی 5 و 6ی مانگی داهاتوو سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ رووسیا ئه‌نجامده‌دات.
له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدڤ کۆده‌بێته‌وه و زنیجرهیهک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌ش ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌دوای پێکهێنانی 65همین کابینەی حکوومه‌ت ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌ک مه‌رجی رێککه‌وتننامه‌کان سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له ئازه‌ربایجان و کۆماری قوبرسی باکووری کردبوو.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بینالی یڵدرم یه‌که‌مین سه‌رۆکوه‌زیرانه له‌دوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌تی کردووه، سه‌ردانی رووسیا بکات.
پێشتر یڵدرم به‌ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له‌سه‌رۆکی گشتیی پارتی رووسیای یه‌کگرتوو، دیمیتری مێدڤێدڤ کردبوو به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی کە پارته‌که‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی رووسیادا به‌ده‌ستی هێنابوو و توانیبووی ببێته خاوه‌نی له‌سه‌دا 55ی ده‌نگه‌کان.
مێدڤێدڤ و یڵدرم له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان رووسیا و تورکیا، بابه‌ته ناوچه‌ییه‌کان و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه باسی دۆخی سووریایان کردبوو، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌به‌ره‌وپێشبردنی دایه‌لۆگی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستی باڵا کردبوویه‌وه.