Yusuf Aydın Deniz,Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی ئاک پارتی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم لە لقی ئاک پارتی لە شاری ئیستانبوڵ لێدوانی بە رۆژنامەنووسان دا.
یڵدرم گوتی: "لە ئێستادا رکابەرەکەم ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پێشەوەیە. پیرۆزبایی لێ دەکەم. ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
بینالی یڵدرم ھەر لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ھەوڵدەدەین ھاوکاری ئەوە بکەین (ئیمامئۆغڵو) لە ھەموو ئەو کارانەی بۆ سوودی خەڵکی ئیستانبوڵ دەیکات".
یڵدرم راشیگەیاند کە هەوڵ دەدەن هاوکاری ئیمامئۆغڵو بکەن و گوتی: "ھەوڵدەدەین ھاوکاری ئەوە بکەین لە ھەموو ئەو کارانەی بۆ سوودی خەڵکی ئیستانبوڵ دەیکات".