Barış Gündoğan,Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "دەبینن ھەموو شتێک بە راستی زۆر باش دەبێت".
کڵچدارئۆغڵو کارەکانی خۆی لە ئیستانبوڵ کۆتایی پێھێنا و دوێنێ شەو گەڕایەوە شاری ئەنقەرە و بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کاتژمێر ٠٥:١٧ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆی تورکیا گەیشتە ناوەندی گشتی پارتەکەی.
کڵچدارئۆغڵو لە لایەن ئەندامانی پارتەکەی بە چەپڵە رێزان پێشوازی لێکرا و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان گوتی: "چی بڵێم ھاوڕێیان، تەنھا یەک رستە دەڵێم: ھەموو شتێک زۆر باش دەبێت. دەبینن، ھەموو شتێک بە راستی زۆر باش دەبێت".
لەلایەکی دیکەش لەگەڵ داخستنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەندامانی جەھەپە سەردانی ناوەندی گشتی پارتەکەیان کرد.
ئەندامانی ئەو پارتە لە نھۆمی ژێرەوەی بینایەی ناوەندی گشتی لە رێگەی مۆنیتۆرێکی گەورەوە چاودێری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکەن.