Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
شرنەخ - AA
لە میانی گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوتی گەیلانی لە شرنەخ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم جەختی لەوەکردەوە کە چیتر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ناتوانێت زیان بە گەل بگەیەنێت و گوتی: ''دەتوانن لەمە دڵنیابن. ئەوەندە بەسە کە ئێمە خاوەندارێتیی لە پارێزگاکەمان، وڵاتەکەمان، ئایندە و رۆڵەکانمان بکەین. پشت بەخوا داهاتوویەکی جوان چاوەڕێمانە''.
- "بە گوژمەی ١٠ ملیار لیرە وەبەرهێنانمان لە شرنەخ ئەنجامداوە".
لە بارەی ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە شرنەخ، یڵدرم گوتی: "لە شرنەخ لەماوەی ١٥ ساڵدا بە بڕی ١٠ ملیار لیرە وەبەرهێنانمان ئەنجامداوە. بەدڵنیاییەوە دەیکەین. چونکە شرنەخ سەرەڕای بوونی تیرۆر لەپێناو مانەوەی کۆماری تورکیا، ئایندەی گەل، یەکێتیی و پێکەوەیی گەلەکەمان، چۆکی دانەداوە و دەڵێت 'من لێرەم' ".
- "رێگای نێوان جزیرە-شرنەخ دروست دەکرێت"
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بە ئەنجامدانی چەند کارێک کرد لە ناوچەکە و گوتی: "رێگای سەرەکی نێوان جزیرە-شرنەخ دروست دەکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگترە ئەوەیە کە رێگەی بەستلەر دەرەلەر دروستدەکەین کە شرنەخ بە سێرت و سێرت بە وان دەبەستێتەوە، ئەو کارەش تەواودەکەین".