تەبلیس
له میانهی سهردانێكی دا بۆ وڵاتی جۆرجیا كه لهگهڵ سهركۆماری توركیا عهبدوڵا گوڵ سهردانی ئهو وڵاتهی كردووه، له شاری تەبلیسی پایتهختی جۆرجیا كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی بۆ وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا تانهر یڵدز رێكخرا.
تانهر یڵدز لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "ھێشتا نەوتی ھەرێمی کوردستان روانەی بازاڕە جیھانییەکان نەکراوە، راستە کەناڵەکانی راگەیاندن باس لە فرۆشتنی ئەو نەوتە دەکەن، بەڵام ھێشتا ئەو نەوتەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ھاتووە روانەی بازاڕە جیھانییەکان نەکراوە و حاڵی حازر ٢.٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە تانکەرەکانی بەندەری جەیھاندایە، رۆژانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی تورکیا دەکرێ، حکومەتی بەغدایش ئاگای لەو بڕە نەوتە ھەیە و لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستاندا لەو بارەوە گفتوگۆیان کردووە، وا بزانم تا سێ چوار رۆژی دیکە ئەو تانکەرانەی بۆ نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان کرابوو پڕ دەبن، پێکەوە چاوەڕوانی پێشکەوتنەکانین، دووبارە دەیڵێمەوە ئەو نەوتە نەوتی عێراقە و ئەوە عێراقییەکانن کە دەتوانن نەوتەکەیان بفرۆشن و ئێمە تەنیا دەیگوازینەوە."