عەمان
لە دەستپێکی پیشانگەکەدا سەرپەرشتیاری پێشانگەی سۆفێکس ئەمیر ئەلدەبا، گوتارێکی پیشکەشکرد تێیدا روونیکردەوە پیشانگەکە لەژێر دروشمی -سەردەمی جەنگی دیجیتاڵ و ھێزی تایبەتی ئۆپەراسیۆنەکان- کراوەتەوە، تێیدا ٣٧١ کۆمپانیای جیھانی و ٥٢ وڵات بەشدارییان کردووە لەوانە ئەمریکا، تورکیا، روسیا، چین.
پیشانگەکە بۆ نمایشی پیشەسازیی سەربازیی و سیستمی بەرگریی، کەلوپەلی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان.
دەیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی سۆفێکس تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێ.
ئەو پیشانگەیە بە بڕیاری مەلیک عبدوڵا لە ساڵی ١٩٩٦ دەستیپێکردووە و دوو ساڵ جارێک لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە دەچێ.