Sangar Hamad Azeez
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش فێدێریکا مۆگێرینی ئاماژەی بەوەکرد کە رێککەوتنی سۆچی لەبارەی ئاگربەستی ئیدلب بووەتە هۆی بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی و بۆ ئەم مەبەستەش سوپاسی تورکیا و رووسیای کرد.
مۆگێرینی لە گوتارێکیدا لە میانی بەرێوەچوونی ٧٣مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکرد کە تاوەکو ئێستا جەنگی سووریا بەکۆتا نەهاتووە و لەم جەنگەش کەس براوە نابێت.
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە گەلی سووریا زۆرترین باجیان داوە و گوتیشی: "چارەسەری سیاسی تاکە هۆکارە بۆ نەهێشتنی ئەو قەیرانە".
مۆگێرینی گوتی: "دوای ئەنجامدانی رێککەوتنی سۆچی لەنێوان رووسیا و تورکیا کە بووە هۆی بەرگرتن لە کۆمەڵکوژی لە ئیدلب توانیمان هەناسەیەکی ئاسوودە بدەین. بەم بۆنەیەوە دەمەوێت لێرەوە سوپاسی خۆم ئاراستەی رووسیا و تورکیا دەکەم".