Muhammed Nuri Erdoğan
25 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا، یەکەم گرتە ڤیدیۆییەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە و چنگ-ههورهتریشقە-ی بڵاوکردەوە کە دوێنێ بۆسەر رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە باکووری عێراق ئەنجامدران.
گرتەکان لە ژێر ناونیشانی "یەکەم گرتەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-برووسکە و چنگ-ههورهتریشقە لە باکووری عێراق" بڵاوکرانەوە و تیایدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و فڕۆکەوانەکان لە کاتی خۆئامادە کردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکە و دواتر بۆردومان کردنی ئامانجەکانی پەکەکە لە زەوی و ئاسمانەوە، دەردەکەون.