مەدرید - AA
یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی ئاشکرایکرد، پێکانێک لە رانی چەپی ھێرشبەری بەلجیکیی یانەکە ئیدن ھازارد، دەستنیشانکراوە.
مێدیاکانی ئیسپانیا، بڵاویانکردەوە ھازارد، کە دووەم وەرزی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەر دەبات و بەردەوام تووشی پێکان بووە، ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە لە راھێنانەکان تووشی پێکان بووەتەوە.
ھەرچەندە یانەی ریال مەدرید، ھیچ زانیارییەکی لە بارەی ماوەی چاکبوونەوەی ھازارد بڵاونەکردووەتەوە بەڵام مێدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا، ئاماژەیان بە قورسی پێکانەکەی و ئەگەری دوورکردنەوەى بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان کردووە.
ھازارد-ی تەمەن ٣٠ ساڵان، لەو کاتەوەی کە ھاتووەتە ریزەکانی ریال مەدرید، بۆ شەشەمین جارە تووشی پێکان دەبێت و لە ماوەی دوو وەرزدا بەھۆی پێکانەکانییەوە لە ٤٣ یاریدا یارینەکردووە و دوایین جاریش لە مانگی تشرینی دووەم بەھۆی کێشەوە لە ماسولکەکەنی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە یاریکردن دوورکەوتەوە.