Önder Felek
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
سيواس - AA
لە میانی یارییەکانی خولى وڵاتانى ئەورووپا، هەڵبژاردەى تۆپى پێى توركيا لە يەكەم ياريدا کە لە ياريگاى سيڤاس بەڕێوەچوو بە ئەنجامى گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردنى هەنگاريا دۆڕا.
لەو يارييەى كە بەهۆى رێكارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بە بێ ئامادەبوونى هاندەر لە ياريگاى سيڤاس بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەى تۆپى پێى توركيا لە يەكەم يارى لە گرووپى سێيەم مێواندارى هەڵبژاردەى هەنگارياى كرد.
ياريزانانى هەڵبژاردەى توركيا لە خولەكەكانى ٥٢ لە رێگەى بوراك يڵماز، لە ٥٧ لە رێگەى ئەمرە كڵچ زۆر نزيک بوويەوە لە هەژاندنى تۆڕی هەڵبژاردەی بەرامبەر.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەى هەنگاريا لە خولەكى ٦٦ و لە رێگەى سبۆسلاى تۆپێكى راستەوخۆى ناردە ناو هێڵى سزا و پێش ئەوەى بگات بە سەرى ئۆربان گۆڵپارێزى توركيا ئوغورجان چاكر تۆپەكەى کردە دەرەوە.
لە خولەكى ٨٠ى يارييەكەدا و ديسانەوە هێرشبەرى هەڵبژاردەی هەنگاريا سبۆسلاى لە رێگەى تۆپێكى راستەوخۆوە تۆڕى هەڵبژاردەى توركياى هەژاند و گۆڵى پێشەنگى تۆماركرد.
يارييەكە بە بردنەوەى هەنگاريا بە ئەنجامى گۆڵێکی بێ بەرامبەر کۆتاییهات.