Zana Natık Kerem
19 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
ئەنقەرە ــ AA
یانەی گەڵاتەسەرای بۆ ٢١ھەمین جار لە مێژوویی خۆیدا، بوو بە پاڵەوانی خولی سوپەر لیگ بۆ تۆپی پێی تورکیا.
لە خولی ٣٤ و کۆتا رکابەرییەکانی خولی سوپەر لیگ بۆ تۆپی پێی تورکیا، یانەی گەڵاتەسەرای بە گۆڵێک لە یانەی گۆزتەپەی بردەوە.
یاریزانی فەڕەنسی گومێس لە ٦٦خولەکی یارییەکە، بە لێدانی سزا گۆڵەکەی بۆ یانەی گەڵاتەسەرای کرد.
بەمەش کۆی خاڵەکانی گەڵاتەسەرای لەم خولە بۆ ٧٥ خاڵ بەرزبووە و بووە بە پاڵەوانی خولی سوپەر لیک بۆ تۆپی پێی تورکیا و توانی خۆی بگەیەنێتە خولی داھاتووی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ھەرچی یانەی گۆزپەتەیە کۆی خاڵەکانی لە ٤٩ خاڵ مایەوە و لە ريزبەندی شەشەم مایەوە.
یانەی گەڵاتەسەرای یەک لەو یانانەی تۆپی پێی تورکیایە کە زۆرترین خولی سوپەری لیگی تۆپی پێی تورکیا بەدەستھێناو بەوەی تا ئێستا بۆ ٢١ جار بووەتە بە پاڵەوانی خولەکە. جامی خولەکەی بەرزکردووەتەوە.