Hemin Hüseyin
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوزای لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لە لایەن وەزیری ناوخۆ، کەریم سنجاری و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا و کۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، محەمەد ئاکیف ئینام پێشوازی لێکرا.
چاوشئۆغڵو ئەمڕۆ بەیانی گەیشتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەیدا، لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبووری و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراھیم جەعفەری و پەرلەمانتار و سیاسییە تورکمانەکاندا، کۆببوویەوە.