بەرلین - AA
لە میانی یارییەکانی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)، یانەی بایەرن میونشن لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی بوخومی بردەوە.
بایەرن میونشن، لە ھەفتەی پێنجەمی یارییەکانی خولەکەدا، لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میواندارێتی یانەی بوخۆمی کرد.
بایەرن، زۆر بە خێرایی نیوەی یەکەمی یارییەکەی دەستپێکرد و سێ گۆلی لە رێگەی لیرۆی لە خولەکی ١٧، سانێ لە خولەکی ٢٧ و جۆشوا کیمینێچ لە خولەکی ٣٢ تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کرد بە ٣-٠، لە خولەکی ٤٣دا یاریزانی بوخوم ڤاسیلیۆس لامپرۆپۆرۆس لە رێگەی گۆڵێکی ھەڵەوە تۆڕی یانەکەی خۆی ھەژاند و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٠ کۆتایی ھات.
بایەرن میونشن، لە نیوەی دووەمی یارییەکە زیاتر باڵادەستیی خۆی نیشاندا و لە خولەکی ٦١دا لیڤاندۆڤسکی، لە خولەکی ٦٥دا بۆ جاری دووەم جۆشوا کیمینێچ و لە خولەکی ٧٩دا لە رێگەی ئێریک ماکزیمەوە سێ گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی ٧-٠ کۆتایی پێھێنا.
یانەی بایەرن میونشن، بە بەدەستھێنانی سێیەم بردنەوە لەسەر یەک کۆی خاڵەکانی بۆ ١٣ خاڵ بەرزکردەوە و يانەى بوخومیش لە سێ خاڵ مایەوە.
ھاوکات، لە یارییەکانی دیکەی ئەمڕۆی بۆندسلیگادا، یانەی ئۆگوسبۆرگ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلاندباخی بردەوە و یاری نێوان بیڵفێڵد و ھۆفینھایم بە یەکسانی و بێ گۆڵ کۆتایی ھات.